|
فێستیڤاڵی لاوانی کورد
ئه‌تڵه‌نتا جۆرجیا 15،16،17،ی یه‌کی 2010
سێ ڕۆژی پڕ له فێربوون و خۆشی
نووسینی : ئارا ئالان
هه‌ڵده‌ستن به ڕێکخرتنی فێستیڤاڵێکی
سێ ڕۆژی KYC کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی کورد که ناسراون به
ئه‌م فێستیڤاڵه له ڕێکه‌وتی پانزه و
شانزه وهه‌ڤده‌ی مانگی یه‌کی دووهه‌زار و
نۆ له وولایه‌تی جۆرجیا له شاری ئه‌تڵه‌نتا سازده‌کرێت .
له‌م فێستیڤاڵه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که
کوردان و میوانه‌کانیان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مرییکا و له بیر و بۆچوونی جیاواز و
به‌شی جیا جیای کوردیستانه‌وه له ئه‌تڵه‌نتا کۆببنه‌وه.
فێستیڤاڵی کوردی جه‌ژنێکه بۆ به‌رز
ڕاگرتنی ئه‌و که‌لتوور و مێژووه‌ی کورد که هه‌شت هه‌زار ساڵ زیاتری پێچووه له
درووستبوونی. چه‌ندین به‌شی جیا جیای ژیانی
کورد ده‌هێنرێته به‌رچاو، له به‌شی سینه‌مای، زمان زانی، مێژوو هه‌ڵپه‌ڕکێ، و
ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان. شایانی باسه که فێستیڤاڵه‌که به‌شی به‌هێزکدنی گه‌نجان
و ڕێکخراوه‌که‌شیان ده‌گرێته‌وه، له ڕێی چه‌ند وۆرکشۆپێکی جیا جیا له‌سه‌ر،
پێشڕه‌وای کردن، كێشه چاره‌سه‌رکردنی ڕێکخراوی، و چۆنێتیی (فه‌ندڕه‌یزه‌ر)پیتاک
کردن.
بۆ یه‌که‌م جاره که ئه‌م ڕێکخراوه هه‌ردوو
فێربوون و ئاهه‌نگ ده‌کات به یه‌ک چالاکی.
فێستیڤاڵه‌که له ڕێگای سێ شه‌و سێ ئاهه‌نگ دڵی گه‌نجان و میوانان خۆش ده‌کات.
یه‌کێک له پرۆگرامی فێستیڤاله‌که که
ده‌کاته شه‌وی یه‌کششه‌مه، پێکدێت له پێشبڕکێی توانای کورده‌کان. ئه‌م پرۆگرامه
پێکدێت بۆ ده‌رخستی توانا جیا جیا کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی له ده‌ره‌وه. گه‌نجان له‌م به‌شه‌دا پێشبڕکێ ده‌که‌ن له سه‌ر
ده‌نگ خۆشی، توانای مۆزیکی، هۆنراوه، هه ڵپه‌ڕکێ و هه‌ر توانایه‌کی تر که هه‌یانبیت.
به‌شه فێرکاری فیستیڤاڵه‌که پێکدێت له
ووتار و سیمینار له لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکی به‌تواناو لیوه‌شاو و ناوداری کورد له
بواره جیاجیاکانی وه‌ک ڕامیاری،مۆزیک، ژنان،ئاین و مێژوو . به‌شێکی دیکه‌ی
فیستیڤاڵه‌که پێکدێت له وۆرکشۆپی بچووک که دبێته یاریده‌ده‌ریک بۆ گه‌نجان و
میوانان تا بتوانن له ڕێکخراوه‌کانی خۆیان باشتر کار بکه‌ن.
له سێ ڕۆژی پڕ له فیربوون و خۆشی‌دا
فێستیڤاڵی کوردی باوێکی نوێ له ئه‌مریکا داده‌مه‌زرینێت به‌مه‌به‌ستی گه‌شه
پێدان و هه‌میشه زیندوو بوونی که‌له‌پوری گه‌لی كورد. هیوادارین خۆتان و خێزانتان
به‌شداریمان بکه‌ن له فێستیڤاڵه‌که‌دا.
فێستیڤاڵی کوردی ئاماده کراوه له‌لایه‌ن
ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی کوردی که‌ی وای سی، که ڕێکخراویکی سه‌ربه‌خۆی
ناحکومیه و پله‌ی 5013 ی پێدراوه. ئه‌م ڕێکخراوه کار ده‌کات بۆ په‌ره‌پێدان و
به‌هێزکردنی گه‌نجان و بانگه‌شه کردن بۆ که‌له‌پووردی کووردی له ده‌ره‌وی ووڵات.
بۆ زانیاری زیاتر و ناوی میوانان، و ته‌واوی
پرۆگرامه‌کان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بکه‌ن.
www.KurdishYouthClub.com
|